لە ماوەی ساڵێکدا لە رۆژھەڵاتی کوردستان ٦٠٠ چالاکوانی مەدەنی دەستبەسەرکراون
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ماوەی ساڵێکدا ٦٠٠ ھاووڵاتی و چالاکوانی مەدەنی لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، ١٦ بەندکراویش گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا ٦٤ کەسیش بەتۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دزیکردن سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ھەر بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ئەو ساڵەدا ٣٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون و ٢٦١ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون، ھەروەھا بەھۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی نێوان عێراق و ئێران ھەشت ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.



