وەفدێکی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو لە سلێمانی کۆبوونەوە
٤ی ئابی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا رەوشی ئێستای عێراق تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێشوازی لە دەستپێشخەریەکان بکرێت و میکانیزمی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ھێورکردنەوەی رەوشی ئێستای عێراق لەرێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
ھاوکات یەکێتی و یەکگرتوو جەختیانکردووەتەوە لەسەر گرنگی ھاودەنگی و یەکھەڵوێستی کورد لە بەغداد بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان لە عێراق .