لە چەمچەماڵ دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
راگەیاند و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لە پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سکاڵای تۆمارکرد، کە بڕێک ئاڵتون و پارەی لێدزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوو تۆمەتبار (ھـ، م، م) لەدایکبووی ٢٠٠٤ و (ی، ج، ڕ) لەدایکبووی ٢٠٠٤ لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.



