وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکان، سێ خوێندکار لە بەشی زانستی بە کۆنمرەی ٧٠٠ پلەی یەکەمیان بەدەستھێناوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ سەرکەوتووبووە و رێژەی گزیکردن بەراورد بە ساڵانی رابردوو ١٠٠% کەمیکردووە، وتیشی، سێ خوێندکار لە بەشی زانستی بە کۆنمرەی ٧٠٠ پلەی یەکەمیان بەدەستھێناوە و یەک خوێندکاریش لە بەشی وێژەی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

 

خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە.