پۆلیسی سلێمانی پێنج کەس بە تۆمەتی رفاندنی دوو ھاوڵاتی ئێرانی دەستگیرد دەکات
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە دوو ھاوڵاتی ئێرانی لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە ڕفێنراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای چوار ملیار تمەنیان لێ دەکرێت، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی سەیدسادقی ڕاسپارد و زانیاری تەواوی پێدان لەسەر شوێنی تۆمەتباران کە ئەو دوو ھاوڵاتیەیان ڕفاندووە.
دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان توانرا شوێنی تۆمەتباران لە قەزای سەیدسادق بدۆزرێتەوە و ڕفێندراوەکان ئازادبکرێن و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن کەژمارەیان پێنج تۆمەتبارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران ( ف، ح ، ع) لەدایکبووی ١٩٩٣، ( ن، ح ، ع) لەدایکبووی ٢٠٠٢، (ە ، م، ح ) لەدایکبووی ١٩٩٥، ( ا ، ح ، م ) لەدایکبووی ٢٠٠٢ ،( ز ، ع ،ع ) لەدایکبووی ١٩٩٩ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.



