قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی سەعدی ئەحمەد پیرە کرد
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک سەعدی ئەحمەد پیرە
بەرێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مامز عەبدوڵا)ی دایکی ئازیزتان، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو خانمێکی وورەبەرز و نیشتمانپەروەر، پشت و پەنای پێشمەرگە بوو، لەژیانیدا زەحمەتێکی زۆری بینی بەلەئامێزگرتنی ڕۆڵە گیانفیدا و پێشمەرگە و نیشتمانپەروەرەکانییەوە، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
خوای گەورە لە دایکی بەڕێزتان خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال



