کوێستان محەمەد بەوەکالەت دەبێتە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ڕێکەوتی ٢٦-٧- ٢٠٢٢ کوێستان محەمەد، لەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی دەست بەکاربوو بەوەکالەت بە مەبەستی رایی کردنی کارەکان سەرەڕای کارەکانی خۆی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا ھاتووە، ئەمڕۆ کوێستان محەممەد وەک دەستپێکی کارەکان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بریکارانی وەزارەت و ڕاوێژکاران و سەرجەم بەڕێوەبەرەگشتیەکان دانیشتنێکی ئەنجامدا.



