لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالکراوەکان بۆ ھەرێمی کوردستان، بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو ٣٠ی تەمموز رووفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانییەکان لەرێی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بگەرێنرێنەوە بۆھەرێمی کوردستان و دواتر و لە رۆژی یەکشەممە لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا دەگوازرێنەوە بۆ گوندی بارزان و لەوێ بەخاکدەسپێردرێن.

بەپێی زانیارییەکان لە ماوەکانی رابردوودا روفاتەکان لە بیابانەکانی عەرعەر لەباشوری عێراق دۆزراونەتەوە، دواتر بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی"دی ئێن ئەی"رەوانەی بەغداد کرابوون بۆ ناسینەوەیان.