شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاراستەی مەزڵوم کۆبانێ دەکات
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی راگەیەنراوەکە .......
بۆ جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات
بەبۆنەی شەھیدبوونی ھەڤاڵ سەلوە یوسف فەرماندەی قارەمان و بەناوبانگی یەپەژە و یاریدەدەری بەڕێزتان لەناخی دڵەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمت ئاڕاستە دەکەم جێگای داخ و دڵگرانیە لەجیاتی خەڵاتکردن و پاداشت کردن بەبەرچاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قارەمانانی تیرۆریست شکێن لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە شەھید دەکرێن.
جێگای داخە کچە ئازا و قارەمانەکەی شاری عەفرین لەکاتێکدا خۆی ئامادەکردبوو بۆ ئازادی شارەکەی بەڵام بەخەمی ئازادی چاوەکانی لێکنا بەھیوام خاوەنداری لەبیر و خەباتی بکەن و درێژەپێدەری ڕێبازەکەی بن.
شەھیدان نامرن و پێشەنگی کاروانی خەباتن.
جارێکی تر ھاوخەمی لەڕێگای ئێوەوە ئاڕاستەی تەواوی شەڕڤانانی ژن و خانەوادەی بەڕێزیان دەکەم.