بەبڕیارێک کۆشک و عەرەبانەکانی چیای کۆیژە لابران
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لوتکەی سلێمانیەوە گرنگییەکەی لەوەدایە، لەبری قسەکردن لەسەر قەیران و کێشە و کەموکوڕییەکان، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر شێواز و چۆنێتی چارەسەرکردنیان.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکیدا لەبارەی لوتکەی سلێمانیەوە دەڵێت؛ قسە لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدان و ئاراستەکردنی دروست و زانستییانەی سەرمایە و سامانی وڵات و هێزی مرۆیی دەکرێت بۆ ئەوەی نەک تەنها لە داهاتوودا تووشی قەیران و کێشەی دیکە نەبینەوە، بەڵكوو بە بەرچاو رونییەکی زۆرترەوە هەنگاوبنێین بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی رەوشی حکومڕانی.
لە بەشیکی دیکەی پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دامەزراوەی ڤیژن و هاوبەشەکانی دەکات بۆ رێکخستنی ئەم دیدارە گرنگە.
لە کۆتایشدا جەختیکردوەتەوە، سلێمانی بەهێزتر و گەرموگوڕتر لە هەر کاتێکی تر بووەتەوە بە ناوەندی گفتوگۆی فکری و زانستی لەسەر پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی کوردستان و عیراق.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق بڕیارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە نەیانتوانیوە بە سەرکەوتوویی ساڵی خوێندن ببڕن، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتێکی تر بۆ بەردەوامبوونیان لە پرۆسەی خوێندن.
لە بڕیارەکەدا هاتووه، ساڵی خوێندنی (2025-2026) وەک ساڵی "دەرچوون" ههژمار دەکرێت، ئەمەش سەرجەم کەناڵەکانی وەرگرتن، خوێندنی بەیانیان و ئێواران و سەرجەم قۆناغەکان دەگرێتەوە، جگە لەو خوێندکارانەی کە بەهۆی ساختەکاری، یان سزاوە نەیانتوانیوە ئەوساڵەی خوێندن ببڕن.
وەزارەت مەرجی ئەوەشی داناوە کە پێویستە خوێندکارەکە پێشتر لە ساڵانی خوێندنی خۆیدا سوودی لە بڕیاری "ساڵی نەکەوتن" و بڕیارەکانی گەڕانەوەی خوێندکارانی قەیود هەڵوەشێنراوە وەرنەگرتبێت.
ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران تا بتوانن بەپێی رێنما و یاسا بەرکارەکان درێژە بە خوێندنی زانکۆیی خۆیان بدەن.
سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا رێنماییی نوێی ئاڕاستەی سەرجەم دادگا و بنکەکانی دادوەریی سەر بە پارێزگاکە کرد، بە مەبەستی پێدانی تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی و ئاسانکاریکردنی تهواوی رێکارە یاساییەکان بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە پێکهاتەی ئێزدی.
بەپێی نووسراوێکی رەسمی کە بە ئیمزای دادوەر رائد حمید المصلح، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دەەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی و بەپێی یاسای رزگاربووانی ئێزدی ژمارە (8)ی ساڵی 2021، پێویستە لە کاتی وەرگرتنی وتەی رزگاربوواندا رەچاوی باری دەروونی و کۆمەڵایەتییان بڕیار بدرێت و شوێنی تایبەت و سەربەخۆیان بۆ دابین بکرێت.
لە رێنماییەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە: پێویستە دادوەران رەچاوی ئەو حاڵەتانە بکەن کە رزگاربووان پێشتر لەبەر بارودۆخی سەختی دەروونی و جەستەیی نەیانتوانیوە ناوی تاوانباران یان ئەنجامدهەرانی تاوانەکان دەستنیشان بکەن، تا بوار و هەلی تەواویان پێبدرێتەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان و بەدیهێنانی دادپەروەری.