ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی سوکایەتیکردن بە کاکەییەک پەیوەندی بە حەشدی شەعبی-یەوە دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
دکتۆر گەیلان قادر زەنگەنە نوێنەری کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پەیوەندییان کرد بە لایەنە پەیوەندارە ئەمنییەکان و ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین لەبارەی دروستکردنی کۆدەنگییەک بۆ سزا گەیاندنی ئەو دەستەی کە سوکایەتی بە شوناسی کاکەییەکی ڕەسەنی کەرکوک کردووە، بەڵێندراوە لە نزیکترین کاتدا ئەو چەکدارەی بەناوی حەشدی شەعبییەوە کارەکەی ئەنجام داوە سزا بدرێت.
راشیگەیاند، پێویستە کاکەییەکان مەدالیایی شەرەفیان پێببەخشرێت لەبەرانبەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، کە بەردەوام لە ریزی پێشەوەی قوربانیدان بوونە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان نەک سوکایەتی پێکردن و دەستبردن بۆ ڕەمزە پیرۆزەییەکانیان.