وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی بۆ داماڵینی چەکی بێ مۆڵەت دەردەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە، داماڵینی گشت ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لە دەرەوەی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان لە ھەرێمی کوردستان بونیان ھەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ داماڵینی چەک ١٢ بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی ناخۆ و بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئەو چەکە جەنگییانەی لە لایانە لەگەڵ تەقەمەنییەکانیان لەو بنکانە رادەستی بکەن.