ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڵگەی دروست و پشتڕاستکراوەی دەستکەوت لەسەر ھەردوو گرووپە تیرۆریستیەکە لە ھەرێمی کوردستان، کە پیلانیان دانابوو مەرامەکانیان جێبەجێبکەن، بەڵام پاش لێکۆڵینەوە و ئاشکرابوونی شوێن و جێگە و جوڵەی تۆمەتباران، هەردوو گروپە تیرۆرستییەکە دەستگی کراون.

ئۆپراسیۆنەکە لەدوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە و بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئەنجامدراو، لە چەند ئۆپراسیۆن و ھەڵمەتێکی جیاجیادا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون کە پیلانیان ھەبوو دوای جێبەجێکردنی مەرامەکانیان ھەڵبێن و پەیوەندی بە داعشەوە بکەن .