عەلی حەمە ساڵح: پشکنین بۆ بەنزینی ٦٩٠ و ٨٠٠ دیناری کراوە و کوالیتییان باشە
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
عەلی حەمە ساڵح لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کوالێتی بەنزینی ٦٩٠ دیناری ٨٠٠ دیناری بەردەوام پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
دەشڵێت، بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی ئاگاداریان کردنەوە ڕۆژانە پشکنین بۆ ھەردوو جۆرە بەنزینەکە دەکەن و وگونجاوە. باسی لەوەکردووە، ئەنجامی بەشێک لە پشکنینەکانی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەرکەوتووە کوالێتی باشە و پێش ئەوەی بگاتە ھەر بەنزینخانەیەک پشکنین دەکەن.