ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ھێرشەکەی تورکیا کۆدەبێتەوە
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
میدیای رەسمیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممە لەبارەی پێشێلکاری و تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھاوینەھەواری پەرەخێ لە زاخۆ کۆدەبێتەوە، ئەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوایەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کە داوای کرد ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی ھێرشەکەی تورکیا کۆببێتەوە.