لە یاداشتێکدا ٣٣ پارتی سیاسی باکور و خۆرئاوای سوریا داوای دروستکردنی ناوچەی دژە فڕینیان کردووە لە سنوری قەڵەمڕەوی خۆبەڕێوەبەری خۆسەری بۆ ئەوەی ڕێگری لە کارەساتی مرۆیی و دەربەدەری دانیشتوانی ئەوناوچانە بگیرێت کە تورکیا بە نیازە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تیا ئەنجام بدات.

بەرەی پشتیوانی خۆرئاوای کوردستان لە یاداشتێکدا پشتگیری ٣٣ پارتی سیاسی باکور و خۆرھەڵاتی سوریای لەسەرە و ئاراستەی رای گشتی ناوخۆیی و جیھانی دەکردووە تاوەکو (پشتگیری بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین) بەدەستبھێنن.

لە یاداشتەکەدا داوا لە رای گشتی و کۆمەڵەی گەلان  و سەرجەم ئازادیخوازان کراوە کە پشتیوانی لە داواکاریی چەسپاندنی ناوچەی دژە فڕین بکەن بۆ دەسەڵاتی بەرێوەبەرایەتی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و ھێنانە ئارای ئاشتی و سەقامگیریی ئاسایش لە ناوچەکەدا.