ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا بە بانگھێشتکردنەوەی ڕێکخەری کاروباری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغداد، بە مەبەستی ڕاوێژ لەسەر ھەڵوێستی عێراق لەسەر بۆردومان و پێشێلکارییە ئەمنییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیا لە دژی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکاتەوە، کە عێراق ھیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازیی لەگەڵ تورکیا نییە.