سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی، سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و لێپرسراوانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەبارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.