پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاگەیاند، لە سەعات چواری بەیانی ڕۆژی ھەینی ئێران ئاوی ڕووباری زێی بچووکی گرتووەتەوە و تا ئێستا بەرینەداوەتەوە. وتیشی، لە ڕۆژانی ڕابردوو ئێران بۆ ماوەی چەند سەعاتێک ئاوی زێی بچووکی دەگرتەوە و دواتر بەری دەدایەوە، بەڵام لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینییەوە ئاوەکە گیراوەتەوە و بەرنەدراوەتەوە.

ئێران بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٧ بە ھۆکاری دروستکردنی بەنداوی کۆڵەسە لە سنوری شاری سەردەشت لە خۆرھەڵاتی کوردستان ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ھەموو ساڵێک لە وەرزی ھاویندا چەند جارێک ئاوی ڕووبارەکە دەگرێتەوە و کێشە بۆ دانیشتوانی دەوروبەری دروست دەبێت.