ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ڕێگریانکرد لە خۆپیشاندانی ھاووڵاتیان لە دژی ھێرشەکانی تورکیا
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
بڕیار بوو سەعات ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم پارکی شانەدەر لە ھەولێر، خۆپیشاندانێک دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانەکە ھێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری پارکی شانەدەر بڵاوەیپێکرا و لە تەواوی ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر پارکەکە بازگەیان دانا.
وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ڕێگریان لە ھاوولاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد بچن بۆ شوێنی گردبوونەوەکە و نەیانھێشت ھیچ چالاکی و روماڵێک بکرێت.