ڕوسیا: پشتیووانیی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکەین
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
کۆشکی کلریملین لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند، پشتیووانی لە بنەمای نەگۆڕی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق دەکەن و بە توندی دژی گۆڕینی خاکی عێراقن بۆ گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەرێمی.
رۆژی چوارشەممە، ٢٠ی تەموز، تورکیا تۆپبارانی ھاوینەھەواری گوندی پەرەخی لە سنووری ئیدارەی زاخۆ کرد، بەھۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب کە ژن و منداڵیشیان لەناودابوو و خەڵکی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون کوژران و زیاتر لە ٢٠ گەشتیاری تریش برینداربوون.



