پارێزگاری ھەولێر ڕوونیکردەوە، تەنانەت ھەڵبژاردنی جۆری بۆری ئاوەکەش ھەر لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستنیشانکراوە کە لە جۆری (GRP)یە واتە فاپیبەرگڵاس، ئەم جۆرە بۆرییە ماوەیەکی دیاریکراوی ھەیە بۆ کارکردن و لەدوای بەسەرچوونی ماوەکەی بەرگەگرتنی نامێنێت و بەبچووکترین بەرکەوتن دووچاری شکان دەبێت، پڕۆژەی ئاوی ئیفرازسێ کە لەساڵی ٢٠٠٦ بەبێ وەستان تاکو ئەمرۆ کاردەکات دوای ئەم ھەموو ساڵە کارکردنی، ھۆکاری سەرەکی شکانی یەک لەدوای یەکی بۆرییەکەی، بەسەرچوونی ماوەکەیەتی.

ڕاشیگەیاند داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردوە بۆ گۆڕنی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ کە درێژییەکەی (١١)کم و پێویستی بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینای عێراقیە و بەم زووانە بە بڕی ٥ ملیار دینار دەست دەکرێت بە چاکردنەوەی بۆرییەکە و لە سەدا ٨٥ی کێشەکان چارەسەر دەکات.