نەتەوە یەکگرتوەکان داوا دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا لە هێرشەکەی زاخۆ بکرێت
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
فەرحان حەق وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئیدانەی ئەو تۆپبارانە دەکات کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو کرایە سەر ھاوینەوارێکی سەر بە قەزای زاخۆ و بووە مایەی کوژرانی نۆ گەشتیار و برینداربوونی ٢٢ی تر.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، داوایکردوە لێکۆڵینەوەی خێراو گشتگیر لە رووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیاران و دەستبەرکردنی لێپرسینەوە.