بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان رایگەیاند؛ ئەو پێنج دەستگیرکراوەی شیلادزێ بڕیاربو پێش جەژن ئازاد بکرێن، بەڵام بەھۆی دەستوەردانی حیزبییەوە ئازادکردنەکە ڕاگیراوە.

بە وتەی بەشدار حەسەن لە کاردانەوەی ئازادنەکردنیان ئەو پێنج  دەستگیرکراوە مانگرتنی تا مردنیان راگەیاندوە و ھیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن.

پارێزەری گیراوانی بادینان رایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە تیمی پارێزەران و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و دەستەی مافی مرۆڤ داوایانکردووە کە ھۆکاری ڕاگیرانی ئەو گیراوانەی شیلادزێیان بۆ ڕوونبکەنەوە، بەڵام وەک پێویست وەڵامیان نەداونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەریەک لە یوسف شەریف و مەحمود ناجی و  کۆڤان تاریق جوبرائیل و ئەمجەد یوسف و  نێچیرڤان حاجی نزیکەی دوو ساڵە دەستگیرکراون و تائێستا ئازاد نەکراون.