بەپێی وتەی سەرچاوەکان، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا پێکھاتووە لە ١٥٦ ئۆتۆمبیڵ کە لەناویاندا ئۆتۆمبێلی ھەمەڕ و ٢٥ زرێپۆش و ژمارەیەک بار ھەڵگر ھەبووە کە بەچادر داپۆشراوە وچەکی قورسی بەسەرەوە بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی لە ئێران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "پێویستە ئەمریکا ئێستا رۆژھەڵاتی فوڕات جێبێڵێت، چونکە ئەمە ئەنجامی گفتوگۆکانی کۆنگرەی ئەستانایە. تورکا چاوەڕوانی ئەوە لە ئەمریکا دەکات."