لە ھەولێر یەک کیلۆ و ٣٦ گرام ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان رایگەیاند/ رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، لەناو شارۆچکەی (بەحرکە) دەستیان بەسەر ٥٧٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ٣٩٠ گرام حەشیش و ٣٠ گرام جامایکا و ٤٦ گرام حەبی ترامادۆڵدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣ تۆمەتبار کە ماددەی ھۆشبەریان لە سنوری پارێزگای ھەولێر بڵاوکردۆتەوە و بازرگانیان پێوەکردووە، دەستگیرکراون .



