ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەیەکدا بەھۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەھاووڵاتیان و لەبەرامبەر دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین، پانزە بەنزینخانەی تر لە ھەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر سزادراون.

ڕاشیگەیاند، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ  کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانانەی سزادراون (١٥١) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٦) بەنزینخانە بەھۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەھاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.