وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپراسیۆنی دژی داعش لە قەرەچوغ بە سەرکەوتوویی کۆتاییھات
کوردسات نیوز
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، کاتژمێر ٧ی بەرەبەیانی رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی ناوەندی، لە ناوچەی چیای قەرەچوغ دەستیپێکردووە و دوو رۆژی خایاندووە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەی تەواوەتی بەشی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای زنجیرە چیای قەرەچوغ بووە لە تیرۆریستان.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، لەرێگەی فڕۆکە جەنگیەکانەوە توانراوە چەند مۆڵگە و ئەشکەوتێک خاپور بکەن، کە تیرۆریستان وەک شوێنی حەوانەوە بە کاریان ھێنابوو.