وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک و ھەولێرمان ڕاسپاردووە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوی چارەسەرکردنی برینداران و ئامادەیی بۆ ھەر پێداویستیەکی پزیشکی و ئەمبوڵانس و پزیشکانی پسپۆڕ.

لەبارەی ئاماری قوربانیانی بۆردومانەکە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ٨ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە پێش گەیشتن بەنەخۆشخانە ھەموویان گەنج و منداڵن. 

دەشڵێت یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە منداڵێکی یەک ساڵانە و ھەروەھا کوژراوەکان پێکھاتوون لە چوار کچ و چوار کوڕ.

راشیگەیاند، ٢٦ کەس بریندار بوون و ٦ کەس لەوانەی بەھۆی بۆردومانەکەوە بریندار بوون پێویستیان بە نەشتەرگەری ھەیە و بۆیان ئەنجام دەدرێت.