١٢ پشکنەری کار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سوێندی یاساییان خوارد
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ پشکنەری کار لە بەردەم کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی سوێندی یاساییانخوارد، تاوەکو بەشێوەیەکی یاسایی و بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێم وەک پشکنەری رەسمی سەردان و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت بکەن.
پێشتر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرنگی بە کەرتی تایبەت و مافی کرێکار و رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان دەدەن و کۆمەڵێک ھەنگاویان بۆ ئەو مەبەستە ناوە.
وتیشی، ژمارەی کۆمپانیا و کرێکاری دەستەبەرکراو زیادیانکردووە و ۱٦ ھەزار کۆمپانیا و ۱٣٣ ھەزار کرێکار دەستەبەرکراون.