دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، توانیویانە لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٨٤٠ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی گشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو سێکتەرەکان دابین بکەین.

وتیشی، بیریان لەوە کردەوە کە کەرتی تایبەت بێنین، ھاوبەشی پێ بکەین لەگەڵ کەرتی گشتی و بتوانین ئەو پڕۆژانەی لە کەرتی گشتی و تایبەتدا پێویستن جێبەجێیان بکەین.

راشیگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکەین لە کەرتی کشتوکال کە ئامانجی سەرەکیمان لەم توێژینەوەیە بریتیی بوو لە ھەڵسەنگاندنی دۆخی گوزەرانی جووتیاران لە بوارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بە تایبەتی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان، ئاژەڵداری، ماسی و بەرھەمە ئاوییەکان و سەرچاوەکانی دارستانی ناوچە گوندییەکان، کە مەبەستمان لێی ھەمەچەشن کردن و ھمەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داھاتە و تەنیا سەرچاوەی داھاتی کوردستان نەوت و داھاتی تر نەبێت بەڵام کشتوکاڵ و پیشەسازی ببنە سەرچاوەی سەرەکی داھات لە ھەرێمی کوردستان.