شۆرش ئیسماعیل: شەش لیوا و دوو ھێزی پشتیوانی خراونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەبارەی چاکسازییەکان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەھۆی چاکسازییەکانەوە ٨ ملیار دینار لە ساڵێکدا بۆ خەزینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە. وتیشی، ١٤ ملیار دیناریش بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی جەنگ و دانەوەی قەرزەکان خەرجکراوە.
ئاشکراشیکردووە، ھەر لەچوارچێوەی چاکسازییەکان، ٢٨ ھەزار پێشمەرگەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ گەڕێندراوەنەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەژماری بانکییش بۆ ٣٣ ھەزار و ٣٨٢ پێشمەرگە کراوەتەوە.


