ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، پێوەری زیرەک بەھیچ شێوەیەک سەرپێچی لەسەر ناکرێت و ئەو سەرپێچیکارانەش کە لە دەرەوەی پێوەرەکە سەرپێچیان کردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشکردنی کارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەکەوە شوێنەکەیان دیاریکراوە.
ئاشکراشیکرد، لە ھەفتەی داھاتووەوە ھەڵمەتێکی فراوانی بڕینی کارەبای سەرپێچیکاران و سزادانیان دەست پێدەکات.



