کۆمپانیایەکی دیکەی بواری نەوت کارەکانی لە هەرێمی کوردستان رادەگرێت
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی راگەیانراوەکە .....
بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانمان پێگەیشتووە کە سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانمان لە کەرتەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق رابگیرێت.
ئێمە تێدەگەین کە ئەم بڕیارە کۆمپانیاکەمان و هەموو ڕکابەرەکانمان دەگرێتەوە کە لە هەرێمدا کاردەکەن.
ئەم فەرمانە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە 59ی وەزارەتی نەوت/ لیژنەی باڵای راوێژكاری ژمارە 36ی حكومەتی عێراقە.
ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە جگە لە پابەندبوون بە فەرمانی وەرگیراو هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە و لە ئەنجامدا هەموو چالاکیەکانی کەرتی نەوت و گاز لە کوردستان رادەگرین.