لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکرێت
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی ھەرێم بەردەوامە و تا ئێستا ٢٣٦ ھەزار و ٨٤١ تۆن و ٥٨٠ کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی ھەرێم وەرگیراوە و داوا لە جوتیارانیش دەکات پەلە بکەن لە پێدانی گەنم بە سایلۆکان.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی راشیگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا شایستە داراییەکانی جوتیاران دەگاتە ھەرێم و دابەشدەکرێت.
ساڵی رابردوو وەرگرتنی گەنم سنوردار کرابوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ جوتیاران ھەرچەند بەرھەمیان ھەبێت دەتوانن رادەستی سایلۆکانی بکەن.