وەزارەتی پێشمەرگە: ڕێکارە ئیدارییەکانی پێکھێنانی لیوای ٢٠ی پیادە کۆتاییھاتووە
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی ڕاسپارد بۆ خێراکردنی ڕێکارە دارایی و کارگێڕییەکانی پێکھێنانی لیوای ٢٠ی پیادە، لە ئێستاشدا ڕێکارە کارگێڕییەکان بەرەو کۆتایی دەچن و ژمارە و ئاماری پێشمەرگە ڕێکخراوە و تەنھا کاروبارە داراییەکان ماون، کە بڕیارە بەم نزیکانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
وتیشی، پێکھێنانی لیوای ٢٠ی پیادە سەرەتایەکە بۆ دروستکردنی متمانەی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولادا و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کاری ھاوبەش لە نێوان ھەردوولادا زیاد بکرێت و چەند لیوایەکی تری ھاوشێوە کاری لەسەر بکرێت.