بەرێزان  خانەوادە و کەس و کاری   سیاسەتمەدار  و تێکۆشەر  مامۆستا  کەریم   ئەحمەد 

دەقی ڕاگەیانراوەکە.....


بەرێزان  مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێڕاق   

بەرێزان مەکتەبی سیاسی  حزبی شیوعی کوردستان 

لە ناخی دڵمانەوە ھاوبەشی خەمتانین بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دێرینی کۆڕی خەباتی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و کوردستاندا مامۆستا کەریم ئەحمەد . 

مامۆستا کەریم تێکۆشەرێکی خاکی و جەماھیری بووە وەک سەرۆک مام جەلال لە نوسنێکیدا باسی کردوە و دەڵێت (لە قۆناغی خوێندندا ئێمە خوێندکاری ئەو بووین بەڵام وەک خۆی تەماشای دەکردین ). 

مامۆستا  کەریم ئەحمەد لەناو کایەی خەباتدا کە لە ناوەراستی  چلەکانەوە بە حزبی شیوعی  عێراق  پەیوەست بووە  لە سەرەتا و ناوەراستی  پەنجاکاندا  چەند  جارێک دەستگیرکراوە و تاکو سەرەتای  شەستەکانی سەدەی رابوردوو بە  ھۆی  ھاتنە سەر حوکمی  بەعسیەکانەوە خەباتیان لە گەڵ شۆڕشی کوردستاندا گرێ داوە. لەو کاتانەوە  دۆستایەتی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ حزبە کوردستانیەکان لای مامۆستا  کەریم ئەحمەد گرنگی ھەبووە و لە ناوەراستی ھەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا بۆ پێکھێنانی بەرەی کوردستانی مامۆستا کەریم ڕۆڵێکی  بەرچاوی بینی لەوەی  کە  ھەرێمی  کوردستانی حزبی شیوعی بەشدارییەکی کارای ھەبێت لەوبەرەیەدا. ئەم  ڕۆڵانەی مامۆستا کەریم  ئەحمەد بینیویەتی بۆ برەودانی خەباتی سیاسی بووە لە گۆڕەپانی عێراقی و کوردستانیدا دژ بە رژێمی دکتاتۆریی بەعس.            ئەمرۆش بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە ماندوو نەناسە ، پرسە و ماتەمینی خۆمان بە خانەوادە و گشت ئەندامانی حزبی شیوعی عێراق وحزبی  شیوعی  کوردستان رادەگەیەنین   .                                     

مەکتەبی  سیاسی                                                                                                                                                                                                         

یەکێتیی  نیشتمانیی  کوردستان