قوباد تاڵەبانی: کەریم ئەحمەد تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر بوو
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی تێکۆشەر (کەریم ئەحمەد)
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (کەریم ئەحمەد) سکرتێری پێشوتری حزبی شیوعی کوردستان، نیگەران و دڵگران بووم.
ھاوڕێ (کەریم) تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەری رێگەی رزگاری کوردستان بوو، بۆ کۆچی ئەم سیاسەتمەدارە جوامێرە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت.