بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، زیاتر لەناوچە کانی باشووری ھەرێمی کوردستان  .

راشیگەیاند، سبەی ھەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە رێژەی جیاواز لەنێوان یەک تا چوار پلەی سیلیزی لەناوچە جیاجیاکاندا بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

ھەولێر  : ٤٦
سڵێمانی : ٤٣
دھۆک  : ٤٤
کەرکوک : ٤٧
ھەڵەبجە : ٤٤
سۆران  : ٤١
راپەرین : ٤٤
گەرمیان : ٤٨