وەزارەتی کارەبا: بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کۆمپانیای دانەگاز کارەبا کەمبووەتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەشڵێت، "تیمەکانی ھەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و پێشبینی دەکرێت لەماوەی ٣ - ٤ کاتژمێری داھاتوودا کێشەکە چارەسەر بکرێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە."
ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی کارەبا پێشتر رایگەیاند، لە ھاوینی ئەمساڵدا چەند وێستگەیەکی نوێی کارەبا دەست بە بەرھەمھێنان دەکەن و رەوشی کارەبا لە وەرزی ھاویندا وەک ھاوینی رابردوو یان باشتر دەبێت.
لە مانگی ٥ی ئەمساڵ وەزیری کارەبا پلانێکی وەزارەتەکەی ئاشکرا کرا بۆ کردنەوەی وێستگەی کارۆ ئاوی لە دێرەلووک ٣٨ مێگاوات و وێستگەی تاسلوجە ٥١ مێگاوات و سێ وێستگە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کە ھەریەکەیان ٢٩ مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنن، وتیشی لە ھاوینی ئەمساڵ دەست بە بەرھەمھێنانی کارەبا دەکەن.