بڕیارە رۆژی یەکشەممە تەرمی عەلی قازی بگەڕێنرێتەوە ھەرێم و لە کەلار بەخاکبسپێردرێت
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
دوای ئەوەی رۆژی ھەینی رابردوو عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بە نەخۆشی لە شاری بۆنی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
بە پێی زانیارییەکان "تەرمی عەلی قازی" لە قەزای کەلار لە تەنیشت گۆڕی خوشکەکەی بەشێوەی کاتی بەخاکدەسپێردرێت.
عەلی قازی، لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مھابادی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، دوای روخانی کۆماری مھاباد لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبووە، سەرۆکی پێشوی پارتی ئازادی کوردستان بووە.



