داوا لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم دەکرێت دەستپێکردنەوەی وەرزی خوێندن دوابخات
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
"عەبدولواحید محەمەد"سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەرچەندە ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردوە، چواری ئەیلول دەوامی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ دەستپێبکاتەوە، نەبووە بە بڕیار و بەرەسمی رانەگەیەنراوە، بەڵام داوایان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کردووە بەھۆی گەرماوە ئەو وادەیە دوابخرێت.
وتیشی، لەگەڵ وەزیری پەروەدە گفتوگۆیان لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن کردوە، وەزیری پەروەردەش پێی راگەیاندون ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری گونجاو دەدەن، چاوەڕواندەکرێت داوادەکەی یەکێتی مامۆستایان لەبەرچاو بگیرێت.



