لە چیمەن تەرمی سێ کەس بە کوژراوی دۆزرانەوە
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە بارەی ڕوداوەکەوە عامر شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەو سێ کەسەی کوژراون لە دوو پیاو و ژنێک پێکھاتوون، یەکێک لە پیاوەکان ھاوسەری ژنەکەیە کوردە، دوو کەسەکەی تریان کە خوشک و بران لە نەتەوەی عەرەبن.
رونیشیکردەوە، روداوەکە لەناو باخێکدا لەگوندی چیمەن ڕویداوە و پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە نەبووە و تەرمی کوژراوەکان بۆ یەکەی پزیشکی دادوەری گوازراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشکراشیکرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە خێرانەکە پێشتر کێشەیان لەگەڵ شوانکارەیەکدا ھەبووە کە لەماڵەکەیان کاری کردوەو عەرەبە و خەڵکی شارۆچکەی عەلەمە و پێش ماوەیەک ١٠ سەر مەڕی لە ماڵەکە بردووە و ھەڵاتوە و ھەڕەشەشی لێکردوون و لە ھەوڵدان بۆ دەستگیکردنی ئەو شوانکارەیە .



