بڕیاری لێخۆشبوون لە رسوماتی پشتگیری دەرچوون بۆ بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەری دەردەچێت
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە فەرمانی وەزاری ژمارە ٩٩٢ لە ڕێکەوتی ٤ی ٧ی ٢٠٢٢ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە وەرگرتنی رسوماتی پشتگیری بڕوانامەی دەرچون، بۆ دەرچوانی بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەری لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە دانەمەزراون، بەمەبەستی سەرپەرشتی کردنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەت کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوای ھەلی کار و دامەزراندن دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە بە مەبەستی جێبەجێکردن و پاڵپشتە بە کۆنوسی ژمارە چواری ساڵی ٢٠٢٢ی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت و پشت بەستن بە بڕگەی نۆی بڕیاری ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران.