نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی: لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک کۆبووینەوە و بڕیارەکەمان ھەڵوەشاندەوە
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، دوای ئەوەی نوسراوێکی نایاسایی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڵاوکرایەوە لەبارەی جەردکردنی کارتی نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراک و بەستنەوەی بە شوێنی نیشتەجێ بوون یان کرێنیشینی لە خانوێکی تاپۆوە ئەمڕۆ وەک نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کۆبوینەوە و بڕیارەکەمان ھەڵوەشاندەوە چونکە پێمانوایە ئامانجی ئەو بڕیارە تەعریبکردنەوەی کەرکوکە نەک پاراستنی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.
راشیگەیاند، سوپاسی حاکم سالار عەبدولستار وەزیری دادی عێراق دەکەن، کە دوای پەیوەندیکردنی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کارپێنەکردنی بڕیارەکە دڵنیایی کردینەوە.
نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ھاوڵاتیانی شاری کەرکوک دڵنیادەکەنەوە کە ھەر بڕیارێکی شۆڤینی بدرێت و کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکھاتە ڕەسەنەکانی شاری کەرکوک ھەبێت لای ئەوان رەتدەکرێتەوە و کاری پێناکرێت.