سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەوزاد رەفعەت قەڵەمێکی بەبڕشت و شاعیرێکی لێھاتووی گەلەکەمان بوو
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد (نەوزاد رەفعەت) نیگەرانی کردین.
راشیگەیاند، نەوزاد رەفعەت قەڵەمێکی بەبڕشت و شاعیرێکی لێھاتووی گەلەکەمان بوو کە لە دوای خۆی پاشخانێکی ئەدەبی گەورەی بۆ بەجێھێشتین.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار، ھاوڕێیان و نووسەران دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.