لەو بارەیەوە د.گەیلان قادر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئاگاداربوون لەنوسراوەکە سەردانی پارێزگاری کەرکوکمان کرد و دوای وتووێژ ڕاکان جبوری بەڵێنیدا نوسراوەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە.

د.گەیلان قادر وتیشی بۆ ھەمان مەبەست وەزیری دادی عیراقیش ھاتۆتە سەر خەت و کێشەکەی گەیاندۆتە سەرۆک وەزیری عیراق. رونیشی کردەوە بەڕێز مستەفا کازمی پەیوەندی بە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک کردوە و پێی ڕاگەیاندوە کە نوسراوەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە.

ڕۆی ٧/٣ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بەنوسراوێک داوای لەفەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عیراق کردبوو ڕێکار بگیرێتەبەر بۆ لێسەندنەوەی کارتی نیشتەجێبوون لەو کەسانەی لەدەرەوەی پارێزگاکە دەژین. ئەو کارەی ڕاکان جبوری ھەرزوو بەھەوڵێک بۆ دژایەتی کورد و تەعریبکردنی کەرکوک ناسێندرا.