پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی باشوری عێراق دەستیپێکردووە و لە بەغدادی پایتەخت و چەند شوێنێکی تر ئاستی بینین کەمبووەتەوە.

پێشبینیشدەکرێت لە چەند سەعاتی داھاتوودا شەپۆلی خۆڵبارینەکە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی رەشەباش پارێزگای سلێمانی و چەند ناوچەیەکی تری ھەرێمی گرتووەتەوە.