بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای ھەولێر و کەرکوک و شارۆچکەکانی پیرمام و چەمچەماڵ و زاخۆ و بامەڕنێ و بەشێکی زۆری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەی جیاجیا باران باریوە.

ئاسۆ  کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە سلێمانی بایەکی بەھێز لەگەڵ نمەباران ھەبووە و کاریگەری بەو ھۆیەوە بڕی جیاواز لە ناوچەکان باران باریووە و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا بووە.

وتیشی، ڕۆژی یەکشەممە ئەو شەپۆلی خۆڵ و بارانبارینە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، ھەروەھا ڕۆژانی دواتر کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە.