جەبار یاوەر: ھێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان ئامانجێکی تێکدەرانەی لە پشتە
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
جەبار یاوەر
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو ھێرشانەی بە درۆن یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کاتیۆشا دەکرێنە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی دەسەڵاتی ھێزەکانی پاراستنی ھەرێمە.
سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر کێڵگەکانی نەوتیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لێکۆڵینەوە لەو ھێرشانە دەکرێت، وتیشی، تاوەکو سەرچاوەی ھێرشەکان نەزانرێت ناتوانن ئامانجەکەی دیاری بکەن، بەڵام بەگشتی ئامانجێکی تێکدەرانەی لەپشتە بۆ زیان گەیاندن بە کێڵگەکان یاخود ترساندنی ئەو کۆمپانیایانەی لەو شوێنانە کاردەکەن.



